ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ میسی نوێ‌ دەكات

وەرزش

15/06/2019‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی ژاپۆنی دەكات، كە بە میسی نوێ‌ ناوی دەبرێت، ئەوەش دوای ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئیدین هازاردی بەلجیكی.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ تاكیفۆسا كۆبۆ بكات، كە بەهۆی ئەو ئاستەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، بەمیسی نوێ‌ ناودەبرێت.

كۆبۆ تەمەنی 18 ساڵەو بۆ یانەی "ئافسی تۆكیۆ" یاری دەكات، كە خواستی هەیە لەیانەكەی بڕوات‌و روو لەیانەیەكی ئەوروپی بكات.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی ریاڵ مەدرید نزیكترین یانەیە لەكڕینی ئەو یاریزانە ژاپۆنییەو ئامادەیە موچەی ساڵانەی بكاتە 1.7 ملیۆن پاوەن بۆ ئەوەی رازی بكات بەچوونی بۆ یانە مەدریدییەكە.

هـ ـ ح