شارپرێس:
پزیشكەكان توانیان نهێنی ئەو ئازار و نارەحەتییە بدۆزنەوە كە كچێكی چینی چەند رۆژێك بەدەستییەوە دەیناڵاند ، بەشێویەك بۆیان دەركەوت لەناو گەدەیدا زیاتر لە ١٠٠ دەنكی لە "تۆپەڵەی چا" هەیە .
بەگوێرەی رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی كچە ١٤ ساڵە چینییەكە بەهۆی ئەو ئازارە توندەی لە گەدەیدا هەبووە نەیتوانیوە نان بخوات ، تا ئەوكاتەی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە .
دوای ئەوەی لەڕێگای تیشكەوە پشكنینی دۆدەكرێت ، دەردەكەوێت زیاتر لە ١٠٠ تۆپەڵەی بچووك لەناو گەدە و كۆڵۆنیدا هەیە ، كە دواتر دەزانریت ئەوانە تۆپەڵەی چان كە گەدە نەیتوانیوە هەرسیان بكات.
دكتۆر چانگ لو چن كە كچەكەی چارەسەر كردووە گوتوویەتی " دەبێت بۆ ماوەیەكی زۆر برێكی زۆر تاپیوكای خواردبێت كە وردە وردە لەهەناویدا بەو شێوەیە كەڵەكە بووە
پزیشكان هۆشداری دەدەن لە تۆپەڵەی تاپیوكا كە لە نیشاستە درووست دەكرێت ، كە جەستە بە قورسی دەتوانێت هەرسی بكات ، گوتووشیانە هەندێ چایخانە ماددەی تاپیوكا تێكەڵ بە چایەكە دەكەن و سەردەكێشێ بۆ درووستكردنی گرفت بۆ كۆئەندامی هەرس.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی