شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی، جیابوونەوەی هاوسەران، كاریگەری تەندروستی لەسەر منداڵەكانیان دەبێت، كە دەبێـە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانیان.
هەر بەپێی توێژینەوەكان، ئەو منداڵانەی دایكو باوكیان لەیەك جیابوونەتەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی قەڵەوی هەیە، كە ئەوە مەترسی لەسەر جەستەیان دروست دەكات.
توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، كە نەخۆشی قەڵەوی لەجۆری جەستەی (BMI) دەبن، كە ئەو توێژینەوانە لەسەر 7500 منداڵ كردووە، پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە یانزە ساڵ.
توێژینەوەكە جەختیكردووەتەوە، كە ئەو منداڵانەی لەگەڵ دایكو باوكیان پێكەوە دەژین، جەستەیان تەندروستە، وەك ئەو منداڵانەی بەجیاواز لەگەڵ دایك و باوكە لێكجیابووەكانیان دەژی.
هـ ـ ح