مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدیەكانی پێ یەكلاناكرێتەوە

کوردستان

16/06/2019‌ 2496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، ناوی كانیدیدەكانی حیزبەكەی پێیەكلانەكرایەوە، كە بڕیارە لەكابینەی نوێ‌ حكومەت بۆ پۆستەكان دیاری بكرێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار، بەهۆی زۆری كاندیدیەكان‌و ركابەری باڵە جیاوازەكانی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستەكان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدەكانی پێ یەكلانەكراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ناكۆكییەكان‌و ركابەری زۆرەوە، مەكتەبی سیاسی بڕیاریداوە، ئەو پرسە بەرێتە ئەنجوومەنی سەركردایەتی‌و لەوێ‌ میكانیزمێك بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكان دیاریبكرێت.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی رۆژی شەممە كۆبوونەوەی كرد، كە تەوەرێكی كۆبوونەوەكە پرسی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان بووەو لەو بارەشەوە تەنیا ئەو بڕیارەی پێدراوە، ئەو پرسە ببرێتە ئەنجوومەنی سەركردایەتی.

هـ ـ ح