فوئاد حوسێن لەبارەی موچە دڵنیایی دەدات.. ساڵی داهاتوو پشكی هەرێم جێگیر دەكرێت

عیراق

16/06/2019‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەناردنی موچەكانیان لەلایەن بەغداوە و رایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەن لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پشكی هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، بۆ پێگەی فەرمی پارتی رایگەیاندووە، پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان، كە هەوڵەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن.

بەوتەی فوئاد حوسێن، بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و راشیگەیاند "كار لەسەر ئەوە دەكەین لە ساڵی داهاتوودا بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن و چەند كۆبوونەوەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون".

هەروەها رایگەیاند، ئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت، كە لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمەوە، دیالۆگەكان دەست پێدەكەنەوە.

هـ ـ ح