شارپرێس:
پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌زموونێكی نوێ له‌یانه‌یه‌كی دیكه بكات.
پۆگبا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌زموونێكی نوێ له‌یانه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خواستی جێهَشتنی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
پۆگبا وتیشی:"سێ وه‌رز له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد كاتی خۆش و ناخۆشم تێپه‌ڕاندووه وه‌ك هه‌ركه‌سێكی دیكه".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان نزیكترین یانه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی پۆگبا پێوه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانییه.
ر . ج