شارپرێس:
كەرەوز زۆر جار وابیری لێدەكرێتەوە، كە خۆراكێكی ڕێجیمی بێت ، كە لەمادەیەكی پوختە پێكهاتووە و بە هیچ جۆرێك كالۆری لەپێكهاتەكەیدا نییە، بۆیە لەكاتی خواردنیدا هیچ زیانەك بە جەستە ناگەیەنێت .
لەڕاستیدا كەرەوز بۆ دابەزاندنی كێش زۆر بە سودە، بەڵام زۆر لەوە زیاتر پێشكەش بە جەستەت دەكات ،كە زۆرێك لەئێمە لەوانەیە وا هەست بكەین تەنیا كەرەوز لە بڕێك ئاو و ڕیشاڵ پێكهاتووە، بەڵام ئەو سەرچاوەیەكی نایابی چەندین ڤیتامین و كانزای گرنگە بۆ لەش، بەتایبەت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین كەی و مولیبدنیوم، كە توخمێكی كانزایی گرنگە.
هەرچەندە كەرەوز خواردنێكی سەرەكی نییە ، بەڵام گرنگی تایبەتی هەیە بەهۆی ئەو ماددانەی لە پێكهاتەكەیدا هەیە وەك پۆتاسیۆم و مەنگەنیز وكالسیۆم وە هەروها ڤیتامین ئە ی ، بی ۲،بی ٦ و ، سی .
هەروەها ڕیشاڵەكانی كەرەوز یارمەتی سیستمی هەرسكردنی لەش دەدەن، كە ئەمەش گرنگی تایبەت با خۆی هەیە، چونكە لە ڕێگەی كرداری هەرسكردنەوەیە كە لەش خۆراكەكان دەگۆڕێ بۆ وزە.
وەرگێڕان: هێڤار عومەر