بەرشەلۆنە دەیەوێت حەوت یاریزان بفرۆشێت

وەرزش

17/06/2019‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی داناوە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو حەوت یاریزانی بفرۆشێت، كە پێویستی بەتواناكانی نەماوە.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەرێگەی فرۆشتنی ئەو یاریزانانە بڕێك پارەی دەست بكەوێت، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو چەند یاریزانێكی نوێی پێبكرێت.

دیارترین ئەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بیانفرۆشێت، گۆڵپارێزی هۆڵەندی یاسبر سیلیسین، دینیس سوارێز، ئەندرێ گۆمێز، رافینیا، مارك كوكوریلا، سێرخیۆ بالینسیا، ئەدریان ئۆرتولا.

لەئێستاشدا چەند یانەیەكی ئەوروپی ئامادەییان نیشانداوە بۆ كڕینی ئەو یاریزانانەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانانە بەفەرمی بەرشەلۆنە جێبهێڵن.

هـ ـ ح