شارپرێس:
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه و سبه‌ی چوارشه‌ممه مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له ده‌سته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه زانیویه‌تی، سبه‌ی چوارشه‌ممه مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی وتیشی، هه‌ر سبه‌ی چوارشه‌ممه مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 16ی مانگ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 522 ملیار دیناری ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ه.م