شارپرێس:
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەرپرسانی یانەكەی شۆك كردووە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە نیمار بەرپرسانی یانەكەی ئاگاداركردووەتەوە، لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێدەهێڵێت.
هەروەها ئەوەشی پێراگەیاندوون، كە ئەو نایەوێت لەپاریس سان جێرمان بەردەوام بێتو دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، ئەوەش بەشكاندی گرێبەستەكەی، كە بەهای شكاندەكەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.
هـ ـ ح