شارپرێس:
خەیار یارمەتیدەری بەهێزكردنی خانەكانی جەستە و باشكردنی هەموو جۆرە پرۆسەیەك دەكات، كە لە كۆئەندامی هەرسدا روودەدات.
سەرچاوەیەكە بۆ ڤیتامینەكان :
هاوینان جەستە گەلێك لە ماددە سوودبەخشەكانی لەدەست دەدات ، وەك و ڤیتامینەكانی A و B و C، كە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن و لە ماندوو بوون دەیپارێزن ، خەیار بەوە جیادەكرێتەوە كە دەتوانێت قەرەبووی ئەو ماددانە بۆ جەستە بكاتەوە.
كاركردنی مێشك باشتر دەكات:
ئاروێ سەرچاوەیەكی گرنگی دەستكەوتنی پێكهاتەی فلافونیلی دژە ئۆكسیدە ، كە پێكهاتەیە ترپە دەمارییەكان باشتر دەكات و جۆری ئاماژە دەمارییەكان كەلەنێوان خانەكان ئاڵوگۆڕ دەبن باشتر دەكات .
پەرچەكرداری شەكەتبوون سووك دەكات :
ئاروێ ڕێژەیەكی بەرز لە كۆمەڵەی ڤیتامین B (ڤیتامین B1 و ڤیتامین B5 وڤیتامین B7) لەخۆ دەگرێت ، كە دڵەڕاوكێ و ئاكامەكانی شەكەتبوون سووك دەكەن .
پرۆسەی هەرس باش دەكات :
ئاروێ پرۆسەی هەرس لە جەستەدا باشتر دەكات ، ئەوەش لەبەر ئەوەی دوو رەگەزی گرنگی بۆ پرۆسەی هەرس تێدا ئەوانیش ئاو و ڕیشاڵە خۆراكییەكانن.
پارێزگاری لە ئەركی دڵ دەكات:
ئاروێ رەگەزی پۆتاسیۆمی تێدایە كە پرۆسەی ڕێكخستنی ئاستی فشاری خوێن باشتر دەكات ، ئەوە جگە لەوەی بەرپرسە لە گواستنەوەی ترپە دەمارییەكان كە ماسولەكانی دڵ كەمدەكەنەوە و كاریگەری لەسەر ئەركەكەی دادەنین .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی