شارپرێس:
ئازاری خرێی عەقڵ بەیەكێك لە توندترین و بەئێشترین ئازارەكان دادەنرێت ، لەبەر ئەوە كاتێك ئێوارانێكی درەنگ یان شەوان تووشی ئەو ئازارە دەبیت و هیچ نۆڕینگەیەكیش نییە بۆچارەسەری سەردانی بكەی ئەوە دەكرێت لەماڵەوە پەنا ببرێتە بەر چەند ڕێگایەكی ئاسان بۆ نەهێشتن یان كەمكردنەوەی ئەو ئازارە .
لەو ڕێگایانەی دەكرێت لەماڵەوە پەنای ببرێتە بەر بۆ كەمكردنەوەی ئازاری خرێی عەقڵ بریتییە لە تێكەڵكردنی كەمێك بیكرۆبۆناتی سۆدا لەگەڵ هەویری ددان و دانانی لەسەر ئەو خرێیەی كە ئازاری هەیە ، بەم شێوازە بۆماوەیەك ئازارەكەی نەمێنێت .
هەروەك دەكرێت كیسێكی گەرمی چای ڕەش بخرێتە سەر ئەو ددانەی ئازاری هەیە ، بەهۆی گەرمییەكەیەوە هەوكردنی ددانەكە كەمدەكاتەوە و ئەو ترشی تانیكەی لەناو چایەكەدایە ئازارەكە سووك دەكات .
دەشكرێت كەمێك خوێ لەگەڵ ئاوی شیلەتێن تێكەڵ بكرێت و لەناو دەمدا غەرغەرەی پێبكرێت ، باشتریشە كە رۆژانە ٤ بۆ ٥ جار ئەو پرۆسەیە دووبارە بكرێتەوە تا ئەوكاتەی دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت بۆ ئەوەی سەردانی پزیشكی ددان بكەیت.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی