شارپرێس:
زۆرجار لێكچوون لەنێوان مرۆڤەكان هەیە، لەكێكیش لەوانە ئەو گەنجە ئێرانییەیە، كە لەلیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەچێت.
بەپێی كەناڵی "Insolite TV" ئەو گەنجە ئێرانییە، كە ناوی رەزا برستچە، لەرێگەی لێكچوونەكەی لەمیسی 20 كچی هەڵخەڵەتاندووەو رازی كردووە.
هەر بەپێی كەناڵەكە ئەو میسییە ئێرانییە، بەوەی خۆی بەمیسی راستەقینە ناساندووە، ئەو كچانەی هەڵخەڵەتاندووە، كە دواتر ئاشكرابووە درۆی كردووە.
كەناڵەكە ئاشكراشیكردووە، تائێستا 23 سكاڵا لەسەر رەزا تۆماركراوە، كە بەهۆی ئەوەی كاری هەڵخەڵێتەرانەی كردووە، دەبێت دادگایی بكرێت.
هـ ـ ح