چەند خواردنێك مەترسی لەسەر توانای زاوزێی پیاوان دروست دەكات

تەندروستی

29/06/2019‌ 3660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆلینەوەیەكی نوێ پزیشكی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە خواردنی بورگر و چپسی پەتاتەی سوورەوەكراو ژمارەی سپێرمی پیاوان كەمدەكاتەوە تەنانەت بۆ گەنجان و ئەوانەی لەو رووەوە هیج گرفتێكیشیان نییە .

لێكۆڵەرەكان شیكردنەوەیان بۆ سپێرمی ٢٩٣٥ سەربازی دانیماركی كردووە كە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵیدابوو ، هەروەك لەسەر سیستەمی خۆراكیشیان پرسیاریان لێكرا .

لێكۆڵەران بۆیان دەركەوت ئەوانەی سیستەمی خۆراكییان لە گۆشتی سوور و نانی سپی و شیرینی و خواردنەوە شەكردارەكان پێكهاتووە ، ژمارەی سپێرمەكانیان كەمترە .

هەرچی ئەوانەی سیستەمێكی خۆراكی تەندرووست و هاوسەنگیان هەیە كە لە ماسی و مریشك و میوە و سەوزە و ئاو پێكهاتووە ، ئەوە ژمارەیەكی زۆرتر سپێرم بەرهەمدەهێنن ، بەڵام ئەوانەی پەیرەوی سیستەمی خواردنی گیایی دەكەن ئەوە لەنێوان هەردوو سیستەمەكەی پێشووتردا بوون .

لێكۆڵینەوەكە ئەوەی بۆ دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی پیتزا و بورگر و چپسی پەتاتە دەخۆن ئەوە  ٢٦ ملیۆن سپیرمیان لەوانە كەمترە كە ژەمە خواردنی تەندرووستی وەك مریشك و ماسی دەخۆن .

هەروەك ئاستەكانی هۆڕمۆن لای ئەو پیاوانەی خواردنی تەندرووستیان نەدەخوارد ئاماژەی بۆ ئەوە دەكرد كە ئەو خانانەی سپێرم بەرهەم دەهێنن بەردەوام زیانیان بەردەكەوێت .

دكتۆر جۆرج شاڤارۆ توێژەری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت " ئەو ئەنجامانەی لەلێكۆڵینەوەكەدا گەیشتووینەتێ ئەوە پیشان دەدات كە بەشێوەیەكی گشتی پابەند بوون بە سیستەمێكی خۆراكیی تەندرووست پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی سپێرم و كاركردنی بەشێوەیەكی باشتر ".

لای خۆیشییەوە ئالان باسی پسپۆڕی بواری زاوزێ لە زانكۆی شیفیڵد دەڵێت: دەبێت گەنجان بزانن كە سیستەمی خۆراكییان كاریگەری هەیە لەسەر ژمارەی سپێرمەكانیان ئەوەس بەڵگەیە لەسەر بەهێزی سیستەمی خۆراكی" ، هەروەك دەڵێت " بەگشتی ژەمە تەندرووستەكان دژە ئۆكسیسی زیاتریان تێدایە ئەوەش ئەو ماددانەن كە خانەكان دەپارێزن ، بەلام خواردنی پیتزا و پەتاتەی سووركراوە و گۆشتی سوور دژە ئۆكسیدەكان شەكەت دەكات ، ئەوەش بۆ سپێرمەكان زۆر خراپە".

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی