سناپچات هانی ئافرەتە گەنجەكان دەدات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری

تەندروستی

30/06/2019‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سناپچات هانی خانمە گەنجەكان دەدات، كە نەشتەرگەری جوانكاری بكەن، كە ئێستا ئەو تۆڕە وەك خولیایەكی لێهاتووە  بۆیان لەپاڵ ئەو فیلتەرانەی، كە بەكاری دەهێنن.

بەپێی ڕاپرسیەك سێلفی گرتن بە بەكارهێنانی سناپچات وا لەگەنجە لاوەكان دەكات ، بەتایبەتی ئافرەتان، كە بە نەشتەرگی جوانكاری رازی بن و لایان پەسەند بێت.

لەو بارەوە توێژینەوەیەك ئەنجامدراوەو توێژنیەوەكە سەرنج دەداتە سەر ئەو خانمە لاواكان و دۆزراوەتەوە ئەوانەی تیندەر (Tinder) ، فیلتەری  سناپجات (Snapchat) بەكاردەهێنن ئەویان لا پەسندە، كە بكەونە ژێر مەترسییەوە.

ڕاپرسییەكە لەلایەن چەند توێژەرەوەیەك ئەنجام درا لە زانكۆی جۆن هۆپكینس لەئەمریكا ، لەسەر ٢٥٢ ئافرەتی گەنجی سپی پێست كرا، كە تەمەنیان لە نێوان ٢٥ ساڵدا بوو.

گەیشتنە ئەوەی چۆن خەڵك هەست كردن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری كاریگەریەكەی بەهۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەو ئەپپ و بەرنامانەوەیە كە بۆ جوانكردنی وێنەكان بەكار دەهێنرێن، و ئەوانی كە سناپ چات و یوتۆب بەكاردەهێنن، ئارەزووی ئەنجامدانی نەشتەرگەری پلاستیكیان زیاترە.

بەهارهێنەرانی (Youtube, WhatsApp,) بەرنامەكانی بۆ وێنە جوانكردن بەكاردن بەكار دێن وەك فۆتۆشۆپ، دەركەوتن كە ئە كەسانە  باوەڕ بەخۆبوونیان لە كەسەكانی كە ئەمانە بەكار ناهێنن كەمترە.

لوسی ئۆگرادی  ئەو خانمەی، كە پەیوەستبوون بە سێلفییەوە  ئەوەی خستە ڕوو وەك نەخۆشییەك دەیبینێت و وتیشی بەهۆی پەیوەستیم بەوەوە ، ئارەزووم بۆ نەشتەرگەری جوانكاری زیاتر بووە . ئەوەشی خستەڕوو" كە كاتێك هەستم بە لاوازی دەكرد سێلفیم دەگرت و پاشان بۆم دەركەوت وێنە سێلفییەكان جوان دەرناكەون، بۆیە ئەمپپم دابەزاند و دەستم كرد بە چاكردنیان، پاشان دەركەوت لەو ماوەیەدا كە هەستم بە ناخشی دەكرد وێنەیەكم بە خێرایی دەگرت و دەسكاریم دەكرد و بڵاوم دەكردەوە ، وهەستم دەكرد كە بەوجۆرە باش دەردەكەوم.

كێشەكە لەوەدایە كاتێك لە ئاوێنەدا پاش لابردنی هەموو عەیبەكانی دەمووچاوت وخۆت دەبینیت و لە ئەنجامدا قایل شێوەی ئاساییە ناكەیت كە دەیبینیت" .

دەكرێت بەكارهێنانی سناپچات  ڕوانگەی ڕاستەقینەی خۆت لەدەست بدەیت كە ئایا تۆ لەڕاستیدا چۆنیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل