لەمیدیاكانەوە.. كۆمپانیای لایەنە سیاسییەكان یاری بەگرێبەستەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەكەن

عیراق

30/06/2019‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن‌و وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر
دۆسیەی واشنتۆن – تاران
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بە دووری زانی وڵاتەكەی هێزی سەربازی وشكانی بنێرێت بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژ بە ئێران. 

ترامپ لە لێدوانێكی بۆ فۆكس نیوز ڕاشیگەیاند، سەركردایەتی ئێرانی زیرەك نین، هیواشی خواست لەگەڵ ئێران تووشی جەنگ نەبن، ووتیشی كە ئێمە لە دۆخێكی زۆر باشداین و بە هێزین، هەر جەنگێك لەگەڵ ئێراندا ڕووبدات زۆر ناخایەنێت، ئەگەر ڕووبەڕووەش ڕوویدا، جەنگەكە لەسەر وشكانی نابێت.

لە ئاكامی خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئەمریكییەكە، بارگرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن هەڵكشان، هێندەی نەمابوو ترەمپ ووڵامی سەربازی بداتەوە، بەڵام لە دوا ساتەكاندا لەو بڕیارەی پاشگەزبۆوە، بەو پاساوەی بڕیارێكی ئەقڵانی نییە. دواتر ئەمریكا سزای دیكەی تازی بەسەر 8 لە گەورە بەرپرسانی ئێرانیدا سەپاندن كە خامەنەئی و زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیشی گرتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێرانیش ئامادەیی ووڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆندا دەربڕی، بەڵام بەو مەرجەی ئەمریكا ڕێزداری بەرامبەر ئێران نیشان بدات، دووپاتیشی كردەووە كە ووڵاتەكەی لەژێر فشاردا دانوستان ناكات.

مایك بێنز: دەبێت بڵاوكردنەوەی تیرۆرستی ئێرانی ڕابگیرێت
مایك بێنسی جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) دا ئەوەی دووپاتیكردەوە كە دەبێت ئەمریكا پشتیوانی گەلی ئێران بێت، ڕژیمەكەشیان ماوەی 40 ساڵە پاڵپشتی یەكەمی تیرۆرە لە جیهاندا و دەبێت سنورێكیان بۆ دابنرێت. 

وتیشی كاتی ئەوەیە ڕژێمی ئیران بزانێت كە هەرگیز ئەمریكا ڕێگەی ئەوەی پێ نادات ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، چونكە ئەمە مەترسی بۆسەر ئێمە و جیهان و ئیسڕائیلیش دروست دەكات. سەبارەت بە هێرشە سیبرانییەكانیش (هێرشە ئەلەكترۆنی) ووتی ئێمە قسەو باس لەو بارەوە ناكەین.

مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا هیندییەكەی ووتی دەرگای گفتوگۆیان لەگەڵ ئێراندا واڵایە، هەرچەندە دەشزانین تاران گەورەترین پارەداركەری تیرۆرە و گەورەترین مەترسییە بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان، پۆمپیو ووتیشی ووڵاتەكەی كار بۆ ئەوە دەكات نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرز نەبێتەوە. 

جوناسان كوهین – ی نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ووتی ئێران لە ڕێگەی میلیشیا چەكدارەكانی لە ناوچەكە هەڕەشەیە  بۆسەر كەشتیڕانی نێودەوڵەتی ، بەردەوامیشە لە پاڵپشتیكردنی تیرۆر، میلیشیاكانی حوسی چەكدار دەكات و برەو بە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی دەدات، بەمەش پێشێلی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 دەكات، بۆیە واشنتۆن كار لەسەر جڵەوگیری ئێران دەكات.

هەڵوێستی ئەوروپییەكان 
دەوڵەتانی ئەوروپی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (بۆڵەندا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیستوانا) بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركردووە، تیایدا ڕەخنە لە هەڵوێستی ئەمریكا دەگرن سەبارەت بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەی ئیرانی ساڵی 2015 كە تاران ڕایگەیاندووە پابەندی نابێت. لەو بەیاننامەدا ڕایان گەیاندووە كە ئێستا لە هەر كاتێكی دیكە زیاتر پێویستە پارێزگاری لە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە بكرێت و هەموو لایەكیش پابەندی بڕیاری ژمارەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش بن كە لە تەمووزی 2015 ڕێككەوتننامەكەی پەسەند كردووە.

ئەو دەوڵەتانە ناڕەزایی خۆشیان دەربڕی سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەمریكا بە كشانەوە لە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە لە مانگی مایۆی 2018 و سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێراندا، پێشیان وایە ئەم بڕیارە لەگەڵ ئامانجەكانی بڕیاری 2231 دا ناگونجێت. ئەو دەوڵەتانە دڵەڕاوكێی قوڵی خۆیان نەشاردەوە سەبارەت بە هەڵوێستەكەی ئێران كە ڕایگەیاندووە پابەندی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە نابێت، دووپاتیشیان كردووە كە دەبێت هەوڵبدرێت ئێران ئەو هەنگاوە نەهاوێژێت.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بە پاڵپشتی یەكیەتی ئەوروپا و دەوڵەتانی دیكە لە دۆخی داڕشتنی پلانێكدان كە خەریكە تەواو دەبێت سەبارەت بە دانانی میكانیزمی گونجاو و چۆنییەتی پیادەكردنیان بۆ ئاسانكردنی بازرگانییەكی شەرعی لەگەڵ ئێراندا. بەیاننامەكە داواش لە ئێران دەكات دەستبەرداری توانستە بالیستییەكانی بێت یان بیانگوازێتەوە بۆ دەوڵەتانی دیكە.

سزا ئەمریكییەكان و جەنەڕاڵە ئیرانییەكان
بە تەنیشت خامەنەئی و محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە، 8 گەورە جەنەڕاڵی دیكەی پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی تووشی سزا ئەمریكییە تازەكان بوون. زۆرینەی ئەو جەنەڕاڵانە خاوەن پلەی باڵان لە هێزی دەریای سەر بە  پاسەوانی شۆڕشی ئیرانی كە واشنتۆن بە هێرشكردنەسەر گوێزەرەوە نەوتییەكان تۆمەتباری كردوون. پێشتریش واشنتۆن سزای بەسەر قاسم سلێمانی سەرۆكی فەیلەقی قودس و محەمەد عەلی جەعفەری دا سەپاندبوو. جەنەڕاڵەكانیش ئەمانەی خوارەوەن:
ئەمیر عەلی حاجی زادەی فەرماندەی هێزی ئاسمانی كە بەرپرسی پەرەپێدانی پرۆگرامی ڕۆكێتی ئێرانە و یەكێكە لە توندڕەووەكان و تەنانەت ڕەخنەی توندیشی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گرتووە. لە ساڵی 2009 وە لەو پۆستەدایە، جێگەی متمانەی خامەنەئییە، زۆر دژی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكی ئێرانە.

محەمەد باكبور: فەرماندەی هێزی ووشكانی پاسەوانی شۆڕشە، پێش ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی ساڵی 2015 لە لیستی سزا ئەمریكییەكاندا بوو، لە ساڵی 2009 وە لەو پۆستەدایە. خاوەن باكگراوندێكی ئەكادیمییە و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە جوگرافیای سیاسی، بە پێچەوانەی زۆرینەی فەرماندەكانی پاسەوانی شۆڕش، ڕۆنەچۆتە ناو ووتاری ئاگرینی دژ بە وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

عەلی ڕەزا تانجسیری: لە ساڵی 2018 وە فەرماندەیی هێزی دەریایی پاسەوانی شۆڕشی بەدەستەوەیە، لە هەموو هاوڕێ جەنەڕاڵەكانی دیكەی توندڕەووترە، لای خامەنەئیش لە هەموویان پەسەند ترە، بە ڕادەیەك پێشنیاری كرد هێرشی خۆكوژی دژ بە كەشتییە ئەمریكییەكانی كەنداو ئەنجام بدرێت، لەم ماوەی دوایدا چەندەهاجار هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی كردووە.

عەباس غولام شاهی: فەرماندەی ناوچەی دەریایی یەكەمی پاسەوانی شۆڕشە كە بارەگاكەی لە بەندەر عەباسە، لە ناوەوەی ئێران بەرپرسی گەرووی هورمزە و فەرماندەیی نزیكترین هێزی ئەو گەرووە دەكات.

ڕەمەزان زیراجی: فەرماندەی ناوچەی دەریایی دووەمی سەر بە پاسەوانی شۆڕشە كە بارەگاكەی نزیك كورەی ئەتۆمی بوشەهرە و لە ساڵی 2017 وە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، سەرەكیترین ئەركی هێزەكانی پاراستنی وێستگەی نەوتی دورگەی (خارج)  و دەستەبەری گەرەنتی هەناردەكردنی نەوتە لەو  وێستگەیەی لەو دوورگەیەدا هەیە. لە لایەن خامەنەئییەوە میدیالیای سەركەوتنی پێبەخشراوە.

یادەڵا بادین: فەرماندەی ناوچەی دەریایی سێیەمی پاسەوانی شۆڕشە كە بارەگاكەی لە "ماشەهر" ە لە ناوچەی ئەهوازی عەرەبی، لە ساڵی 2016 وە لەو پۆستەدایە.

مەنسوڕ ڕافانكار: لە ساڵی 2016 وە فەرماندەی ناوچەی دەریایی چوارەمی پاسەوانی شۆڕشە كە لە بەندەر عەباسەوە تاكو بوشەهری لەبەردەست دایە، سنورەكەی زۆر گرنگە چونكە كێڵگەكانی گازی "بارس" ی تێدایە.

عەلی ئۆزمای: فەرماندەی ناوچەی دەریایی پێنجەمی پاسەوانی شۆڕشە.

ئیماڕات داوا دەكات دەوڵەتانی ناوچەكە ببنە ئەندامی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران 
سكای نیوز بڵاویكردەوە، شێخ عەبدوڵا بن زایدی وەزیری دەرەوە و هاوكاری نێودەوڵەتی ئیماڕات، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی لە مۆسكۆ، جەختی لەوە كردۆتەوە كە پێویستە دەوڵەتانی ناوچەكە ببنە ئەندامی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران، ئەمەش بە مەبەستی هێوركردنەوە و كاراكردنی هاوبەشبەندی ئەمنی لە ناوچەكەدا.

ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر دەكات
پێگی فەرمی خامەنەئی ڕاگەیاند كە داواكەی ئەمریكای بۆ دانوستان فرتوفێڵە، بەهرۆز كمالۆندی قسەكەری فەرمی ڕێكخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێرانی بۆ ئیستگە و تەلەفزیۆنی ئێرانی ووتی، دوای تەواو بوونی ئەو مۆڵەتەی دراوەتە دەوڵەتە ئەوروپییەكان (27 ی حوزەیرانی 2019) ، ئێران هەنگاوەكانی پیتاندنی یۆڕانیوم خێراتر دەكات. بە گوێرەی ڕێككەتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران،  ئەو بڕە یۆرانیۆمەی ڕێگە بە ئێران دراوە بیپیتێنێت 3.67%. 

بەرهەم ساڵح كۆشش بۆ عێراقێكی بێلایەنی مەحاڵ دەكات 
بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق ووتی كە نایانەوێت ووڵاتەكەیات لە ململانێییەكی تازەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە بگلێت و گەلی عێراق تووشی ئێش و ئازار بێت لەو ملبەملەی لە نێوان واشنتۆن و تاراندایە. ووتیشی ماوەی چوار دەیەیە وولاتەكەمان بەدەست پشێوییەوە دەناڵێنێت و نامانەوێت لە جەنگێكی دیكەی تازەوە بگلێین. ئەم قسانەی بەرهەم ساڵح لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا لە پەیمانگای "شاتام هاوس" لە لەندەن كردنی ، ئەو لەوساوەی پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرتووە بۆ بازاڕ بۆ ئەم تێزەكەی (بێلایەنی عێراق) گەرم دەكات لەوەی ووڵاتەكەی لاگیری كەس نەكات و پەیوەندییەكی هاوسەنگیشی لەگەڵ لایەنە ناكۆكەكان هەبێت، چونكە هرە تێوەگلانێك باجەكەی قورس دەبێت بۆ عێراق كە گەلەكەی بەرگەی ئێش و ئازاری زیاتر ناگرێت.

لە سەپاندنی سزا تازەكانی ئەمریكا بەسەر ئێرانەوە، دەستەی سەرۆكایەتی عێراق تووشی دۆخێكی سەخت بوون، بە تایبەتیش لە بورای ووزە كە ووڵاتەكەیان برە كارەبا و گازێكی زۆر لە ئێرانەوە هاوردە دەكات. فشارەكانی سەر عێراق هەر ئابووری نەبوون، بگرە سیاسیش بوون، چونكە حزب و میلیشیا پاشكۆكامی ئێران لە عێراق دژ بەو سزایانەی واشنتۆنن و بە توندی فشار لە سەرۆك وەزیران دەكەن كە عیراق پابەندیان نەبیت. دوای چەند هێرشێكی موشەكی میلیشیا چەكدارە شیعەكانیش بۆسەر دامەزراوە بەرژەوەندییەكانی ئەمركیا لە عێراق، دۆخەكە بەرەو مەترسیدارتر چوو.

لە لایەك سەرۆك كۆماری عێراق ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی نییە تێزەكەی پراكتیزە بكات، لە لایەكی دیكەشەوە پێگەی بریاسازی لە عێراق بەدەست كەسانی خاوەن هەژموونی پاشكۆی ئێرانەوەیە كە هەمیشە داكۆكی لە تاران دەكەن، ئەمریكاش خاوەن كەس و لاگیرەكانی خۆیەتی لە عێراق، توركیاش خاوەن هەژموونی خۆیەتی لەو ووڵاتەدا.

پیشتریش بەرهەم ساڵح چاوی بە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كەوتبوو كە بەڵێنی بە بەرهەم ساڵح واوە وولاتەكەی پشتیوانی دیكەیس ەربار پیشكەشی هیزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە بكات لەو مەترسییانەی بە هۆی تیرۆروە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە.

هاوبەندییەكەی عەبادی هەڕەشەی دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەكەن
هاوپەیمانی فراكسیۆنی نەسڕ بە سەرۆكایەتی عەبادی ئاشكرایان كرد كە بەم زوانە بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی گەورە ڕادەگەیەنن كە بتوانێت حكومەتەكەی عەبدولمەهدی لەكار بخات. ئەو حكومەتەی بە هۆی ململانێی سیاسییەكانی لایەنەكانەوە لەسەر هەژموون و دەسەڵات، هێشتا پایەكانی خۆی قایم نەكردوون و تا ئێستا شكستیهێناوە لە پراكتیزەكردنی پرۆگرامە حكومییەكەی. فەلاح خەفاجی سەركردەی هاوبەندی ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ "شەفەق نیوز" ڕایگەیاند لە پێناو پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆندا، گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان زۆر فراكسیۆن و پارتی گەورەدا هەیە و لەوانیە ژمارەی ئەندامەكانی لە پەرلەمان بگەنە 100 ئەندام، بە جۆرێك ئەم بەرەیە لە توانایدا دەبێت حكومەتەكەی عەبدولمەهدی شكست پێبێنیت. پێشتریش ڕەووتەكەی عەمار خەكیم كە 19 پەرلەمانتاری هەن، ئارەزوومەندی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕاگەیاندبوو. چاودێرانیش دەڵێن ئەم هەڵوێستانەی لایەنەس سیاسییەكان بەشبەشێنەی حزبی لە پشتەوەیە و فۆڕمێكی دیكەی هاوشێوەی حزبییە.

كۆمپانیاكان سەر بە سیاسییەكان .. یاری بە گرێبەستەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراقەوە دەكەن
لە ڕاپۆرتێكی سەنتەری كارینگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،لوئلوئە ڕەشیدی  ژنە توێژەر  ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بەغدا دەڵێت پێویستیان بە 88 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەو ناوچەكانی بە هۆی شەڕی داعشەوە ویرانبوون. لەو بڕە پارەیە عیراق تەنها 30 ملیار دۆلاری بەدسەت گەشتووە، ئەم دواكەوتنەش سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی وولات زیاتر دەكات.

توێژەرەكە دەڵێت حكومەتی عێراق دیلی دەستی پارتە سیاسییە كێبڕكێ كارەكانە كە هیچ دیدگایەكی ئابووری دوورمەودا یان ستراتیژیەتێكیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ووڵات نییە، عێراق بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانی زۆری دارایی پێدراوە، بەڵام گەندەڵی دامەزراوەكانی دەوڵەتی بنكۆڵ كردووە، ئەمەش هاندەر نییە بۆ ووڵاتان كە پشتیوانی دارایی پێشكەشی عێراق بكەن، لە ترسی ئەم گەندەڵییە ووڵاتان پشتیوانییە داراییەكانیان لە ڕێگەی پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە UNDP پێشكەش دەكەن كە سندوقی پشتیوانی سەقامگیری" یان داەزراندووە و بڕی 1.1 ملیار دۆلاری تێدایە كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە لایەن ئەمریكا و دەوڵەتانی كەنداو و ئەوروپا و یابانەوە بەڕێوە دەبرێت.

ئەو باوەڕەش بەربڵاوە كە كەرتی تایبەت بتوانێت ئاوەدانكردنەوەی عێراق بگرێتە ئەستۆ ، بەڵام ئەو كەرتە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە، گەندەڵیش هەموو شتێكی قۆتداوە، بۆیە ئەم كارە بە كەرتی تایبەتیش پراكتیزە ناكرێت. لەم ماوەیەشدا ئابڕووچوونی گرێبەستەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق زەقبوونەوە كە بۆ چەند كۆمپانییایەكی عێراقی وەهی سەر بە سیاسییەكان و حزبەكان دەرچوون، ئەو كۆمپانیایانەش لە پێناو چەند ملیۆن دۆلارێكدا، ئەو گرێبەستانەیان بە كۆمپانیا توركی و ئوردونییەكان فرۆشتوونەوە.