دزە بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلی دووەمی چەماوەی سامسۆنگ دەكرێت

جیهان

02/07/2019‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە مۆبایلی دووەمی بخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە توانای چەمانەوەی هەبێت‌و سەرچاوەكانیش دزەیان بەچەند تایبەتمەندییەكی كردووە.

مۆبایلەكە ناوی Galaxy Fold 2وەو شاشەكەی لەجۆری OLED قەبارەكەی 6.7 بۆسەو ڤیدیۆ بەتایبەتمەندی 8k لێدەدات.

پێشتر سامسۆنگ مۆبایلی چەماوەی بەناوی  Galaxy Fold  دروستكرد، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە لەشاشەكەی خستنەبازاڕی دواخست.

هەروەها ئامێرە نوێیەكەی سامسۆنگ بە سیستەمی كێبڵی UCB-C كار دەكات‌و كۆمەڵێك تایبەتمەندی تریشی هەیە.

هـ ـ ح