تێکڕای یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ٧٢ ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە

عیراق

04/07/2019‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکراى کردوە، بەپێی داتاکانی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩  یەدەگی بانکی ناوەندی بۆ ٧٢ ملیار دۆلار بەرز بۆتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر وەزارەتی دارایی بە سوودوەرگرتن لە بەرزبوونەوەی داهاتەکانی فرۆشتنی نەوت بری ١٤ ملیار دۆلاری قەرزی بانکەکە دابایەوە کە کاتی خۆی و لەکاتی قەیرانی دارایی لەپێناو سەقامگیری دارایی دراوەتە حکوومەت ئەوە دەتوانرا ئەو یەدەگە بۆ ٨٦ ملیار دۆلار بەرز بکرایەتەوە".


لەبەشێکی تری بەیاننامەی بانکی ناوەندیدا هاتووە، ئەو زیادبوونە لە یەدەگەکانی بانکی ناوەندی بەهۆی ئەو سیاسەتەی بانکەکەوەیە کە لەبواری وەبەرهێنان پەیرەوی دەکات ، جگە لەهەمەڕەنگکردنی داهاتەکانی لەڕێگای میکانیزمی سەلامەتەوە ، بەوەش لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ سەقامگیرکردنی دراو دەدرێن متمانەی ئابووری عێراقی بەهێز کردووە ، هەر بۆیە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پێنوێنەکانی گۆڕینەوەی دراوی عێراقی لە بارێکی سەقامگیردایە .


بانکی ناوەندی رونیکردوەتەوە، ئەو زیادبوونە لەژێر سایەی دەستپێشخەرییەکانی پارەدارکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانە ، وەک دەستپێشخەری پارەدارکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێکردن و کشتووکاڵ و پیشەسازی بە بری ٥ تڕیلیۆن دینار ، ئەوە سەرباری خەرجکردنی بڕی یەک تڕیلیۆن دینار بۆ پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان ، کە کاریگەری هەبوو لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری .

و.  ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی