هاوشێوەكەی هەیفا وەهبی لەئێران بێزار دەكرێت بۆیە سكاڵا تۆمار دەكات

هەمەڕەنگ

05/07/2019‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "جامی جەم"ی ئێرانی لەسەر زاری یەكێك لە بەرپرسانی دادگای سزادانی تارانی پایتەختی ئێران گواستوویەتییەوە، كە ئافرەتێكی ئێرانی سكاڵایەكی لە دژی هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی تۆمار كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی تووشی رفاندن‌و تەنگپێهەڵچنین‌و بێزاركردن بووەتەوە بەهۆی ئەو لەیەكچوونەی لەگەڵ ئەو هونەرمەندە لوبنانییە هەیەتی .

خانمە ئێرانییەكە لە سكاڵاكەیدا گازندەی ئەوەی هەبووە، كە هەیفا وەهبی كیشە و نارەحەتی و سەرئێشەیەكی زۆری بۆ ئەو درووستكردووە ئەیش بەهۆی ئەو وێنانەی ئەو هونەرمەندە لوبنانییە بێسەرپۆش بڵاویان دەكاتەوە و دەوروبەرەكەشی وادەزانن، كە ئەوە وێنەی ئەوە  بەبێ سەرپۆش.

ئەو خانمە، كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە وتوویەتی: بەهۆی ئەوەی ئەو هونەرمەندە لوبنانییە لەلای ئێرانییەكان ناسراو نییە ، بۆیە هەركەسێك وێنەكەی دەبینێت وادەزانێت ئەوە منم ئەو وێنانە بێ سەرپۆش بڵاودەكەمەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی