سەرۆكی پەرلەمان داوا لەعێراق دەكات سنوورەكانی هەرێم بپارێزێت

عیراق

06/07/2019‌ 821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی بۆردومانەكانی سوپای توركیای كردو داوای لەعێراق كرد، سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت.

ڤالا فەرید لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و ئەندامانی پەرلەمان ئیدانەی بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەسنوورەكانی هەرێم دەكەن، كە دەبێتە هۆی كوشتنی خەڵكی مەدەنی.

سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاند، بۆ رێگری لەو بۆردومانانە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزن.

فەرید جەختیكردەوە، بەپێی دەستوور پارێزگاریكردن و پاراستنی ناوچە سنورییەكان لەئەستۆی حكومەتی ناوەندیدایە، بۆیە دەبێت ئەو سنوورانە بپارێزرێت.

سوپای توركیا ماوەیەكی زۆرە بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات، كە ئەوەش قوربانی زۆری لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح