هێزێكی نوێی ئەمەریكی گەیشتوونەتە بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" لەعێراق

عیراق

06/07/2019‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشكرایكردووە، كاروانێكی تر لە هێزەكانی ئەمەریكا گەیشتوونەتە بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" لە رۆژئاوای پارێزگاكە لەعێراق.

ئەو سەرچاوەیە بە پێگەی "مەعلوومە"ی راگەیاندووە، هێزێكی نوێی ئەمەریكی گەیشتوونەتە بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" لەناحییەی بەغدادی سەر بە قەزای هیت ، بەئامانجی دووبارە بڵاوەپێكردنەوەی هێزەكان لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكە ، بێئەوەی پاڵنەری راستەقینەی پشت هاتنی ئەو هێزە بزانرێت.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەرچاوەكە رایگەیاندووە، كە ئەو هێزەی تازە گەیشتوون پسپۆڕی ئەركی جەنگین‌و نوێترین چەكی سووك و مانناوەندیان پێیە و دەتوانن لەهەر شوێنێكی پارێزگای ئەنبار بێت پرۆسەی دابەزاندنی ئاسمانی ئەنجام بدەن.

هەروەها روونیشیكردووەتەوە، كە ئەو هێزە ئەمنییە عێراقییەی لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدن زانیاری تەواویان لەسەر  هاتنی ئەو هێزە ئەمەریكییە نییە ، لەكاتێكدا جوڵەی ئەو هێزانە پەیوەستە بە نووسینگەی عادل عەبدول مەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە.

سەرچاوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی توانای بەڕێوەبردنی هەر پرۆسەیەكیان هەیە بۆ ڕاوەدوونانی شانەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، بێئەوەی هیچ پێویستیان بە پاڵپشتی هیچ هێزێكی بیانی هەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی