شارپرێس:
زاناكان بۆیان دەركەوتووە، كە پێش ئەوەی ئەو كیشوەرانەی ئیستا دەركەون چەندین كیشوەری زەبەلاح هەبوون ، بەڵام دواتر تواونەتەوە لەناوچوون .
دەوترێت ئەو كیشوەرە "ونبووانە" پێش ئەوەی پلەیەكی گەرمی گڕگرتوو بیانتوێنێتەوە لەناو ئاوەكاندا هاتوونەتە دەرەوە ، جگە لە شوێنەوارێكی زۆر كەم نەبێت هیچ شتێكیان لەدوا بەجێنەماوە .
بەگوێرەی زاناكانی زانكۆی ئەدیلید لە ئوسترالیا ، سەرەتای ئەو كیشوەرانەی ئێستا نزیكەی ملیارێك ساڵ پێش ئێستا دەستیان بە پێكهاتن كردووە ، توێكڵی زەویش ئەوكات لەوەی گومان دەبرا خەستتر بوون .
توێكڵی زەوی بریتییە لە چەندین چینی بەردین و بەسەر پلێتی جیاواز جیاوازدا دابەش دەبن ، بەهۆی ئەوەی توێكڵی زەوی لە چینی ناوەند تەنكترە بۆیە لەسەرەوە دەكوژێنەوە و سارد دەبنەوە .
هەروەها بیردۆزیەیەكی نوێ دەڵێت: كاتێك توێكڵی زەوی دەستی كردووە بە جوڵە بەردە كەمچڕییەكان لەناو توێكڵی زەوی ناچاربوون بەرز ببنەوە بۆ سەرەوە بۆیە بەرەوە سەرەوەی زەریاكان هەڵكشاون و قاڕەی نوێیان درووست كردووە .
زاناكان دەشڵێن: لەنیوان دوو بۆ چوار ملیار ساڵ پێش ئێستا كیشوەری نوێ و ناسەقامگیر لەدەرەوەی زەریاكان دەركەوتن ، بەڵام ئەو كیشوەرانە تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تیشكدانەوەیەك بوون كە زۆر لەوە زیاتر بووە كە لەرۆژگاری ئەمرۆ تووشی توێكڵی زەوی دەبێت .
هاوكات زاناكان گومانیان وایە، كە بەهۆی ئەوەوە كیشوەرەكان بەهۆی جوڵەی تەكتۆنییەوە تواونەتەوە و لەناوچوون لەسەر رووی مێژووی زەوی سڕدراونەتەوە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی