لەكاتی خواردنی خۆراكی ناتەندروست چی بەسەر مێشكدا دێت؟

تەندروستی

07/07/2019‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەمان دەزانین خواردنە نا تەندروستەكان چەند زیانیان لەسەر تەندرووستیمان هەیە. 

دەزانین كەمی كردەی گۆرینی خۆراك بۆ مادەی زیندوو پەیوەندی بەكێشەكانی دڵە و پەستانی خوێنەوە هەیە، لەوانەشە بزانیت خواردنی نا تەندروست پەیووەستە بە زیادكردنی ڕێژەی خەمۆكی.

بەڵام ئایا تا چەند زیانی بۆ ئێمە هەیە و بۆ بەردەوامین لە خواردنیان؟

وەڵامێك هەیە بۆ ئەم پرسیارە و ئەو ڕاستییەی لەسەر ئەمە دەیبیستێت سەرسامت دەكات.

بۆ ئێمە پەرۆشی خواردنە ناتەندروستەكانین؟
زانای تۆێژەرەوە لەسە خۆراك ستیڤن ویڵتەری ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردووی لەسەر ئەوە بەڕی كردووە كە بزانێت كە ئایا بۆ هەندێك خۆراك زیاتر لە خۆراكەكانی دیكە زیاتر ئالوودەكەر و خۆشتر دەردەكەون. زۆربەی زاناكانی دیكەش پشتیان بە توێژینەوەكەی ئەو بەستووە بەناوی " بۆ مرۆڤ ئارەزوی خوانردنی نا تەندرووست دەكات"  لە كارەكانییاندا.

لەناو مێشكدا كاتێك دەكەوێتە سەر خوانردن، ئەوا بەشێك لە خۆ دەگرێت كاتێك كە بە " كاردانەوەی تایبەتمەند ناسراوە" كە لێرەدا ئەركی ئەوەیە كاتێك خواردنی دووبارە دەخۆیتەوە لات جێژی نەمێنێت.

خواردنە ناتەندرووستەكان، هەرچۆنێك بێت دەبنە هۆی كەم بوونەوەی "كاردانەوە تایبەتمەندەكان" و وا دەكەن كە تا چەند ئەو خۆراكە ناتەندرووسانە بخۆیت مێشك ماندوو نابێت لە خواردنیان، بۆیە كاتێك برێكی زۆر لە پەتاتەی فینگەر دەخۆیت تێر نابیت ئارەزووی خواردنی دیكەش دەكەیت.

برێكی خۆر لە كالۆری، خواردنە ناتەندرووستەكان وا درووست كراون كە مێشكت قایل بكەن بۆ لەو كاتەدا خۆراك دەگۆرێت بۆ مادەی زیندوو، بەڵام نەك بۆ ئەوەی  تێرت بكات. هەستە وەرگرەكانی ناو دەم ئاماژە بە گەدە و مێشك  دەكات دەربارەی بڕە پرۆتین  و چەوری و كارۆهیدراتەی كە لە خواردنێكدا هەیە و چۆن ئەو خواردنە  لە لەشدا جێگە بكرێتەوە. خواردنی نا تەندروست ئەوەندە كالۆری پێویست بە مێشك دەبەخشێت كە پێی رابگەیەنێت" بەڵێ ئەمە هەندێك وزەت پێ دەبەخشێت بەڵام ئەو بڕە نییە كە پێوێستە" بۆیە لە ئەنجامدا داوای خواردنی دیكە دەكیەیت و زۆر كات دەوێت بۆ تێربوون.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە