لەپەرلەمانی عێراقەوە دەست بەجوڵەیەك بۆ لێپرسینەوە لەوەزیرەكان كراوە

عیراق

07/07/2019‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەناو پەرلەمانی عێراق جوڵەیەكی بەهێز هەیە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەچەند وەزیرێكی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بكرێت.

عەلی بەدەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، جوڵەیەكی زۆر لای پەرلەمانتارانی عێراق هەیە، بۆ ئەوەی چەند وەزیرێك بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت بكرێن.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، كۆمەڵێك مەلەف‌و دۆسییە لەسەر ئەو وەزیرانە ئامادەكراوە، بۆ ئەوەی لەكاتی بانگهێشتكردنیان رووبەڕوویان بكرێتەوە.

پەرلەمانتارەكە جەختیكردووەتەوە، لەهەوڵەكان بەردەوام دەبن بۆ بانگهێشتكردنی چەند وەزیرێك‌و ئەگەر وەزیرەكانیش دۆسییەكانیان لەسەر یەكلابكرێتەوە، ئەوە پرسی لێسەندنەوەی متانە لێیان دەخرێتە بەر باسەوە.

هـ ـ ح