بەرهەم ساڵح جەخت لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریكا دەكاتەوە

عیراق

07/07/2019‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریكاری نێوان عێراق و ئەمریكا كردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەردوو وڵات و بەھێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات.

ئەو هەڵوێستەی سەرۆك كۆمار یەكشەممە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ سوریا جێمس جێفری و باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەعێراق ماسیۆ تولەر. 

بەپێی راگەیەنراوێك، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەگرنگی گفتوگۆی جددی كرد لەنێوان گشت لایەنەكاندا لە پێناوی چارەسەركردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەكان و كۆتایی ھێنان بە قەیرانەكان، بەجۆرێك یارمەتی دەر بێت لە چەسپاندنی بنەماكانی ئاشتی لە جیھاندا.

هەروەها بەرھەم ساڵح تیشكی خستە سەر سیاسەتی ھاوسەنگی عێراق لەگەڵ ھەموواندا بۆ نزیككردنەوەی دید و بۆچوونەكان لە نێوان وڵاتانی ناوچەكەدا ، لە پێناو كەمكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان، هاوكات جەختی لە گرنگی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو كردەوە بۆ دۆخی سوریا و نەھێشتنی نەھامەتێیەكانی گەلی سوریا و ھاریكاریكردنیان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، ھاوكات جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق كردەوە.

لەلای خۆیەوەی جێمس جێفری، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە گشت بوارەكاندا دەربڕی و دووپاتیشی لە خواستی ئەمریكا كردەوە بۆ فراوانكردنی ھاریكاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لە بارەی دۆسێی و كێشە ھەنوكەییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیھاندا.

هـ ـ ح