شارپرێس:
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ڕووی خواردن و په‌رچه‌كرداری بۆ هه‌ندێكیان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، بۆیه ده‌بێت دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵ مرۆڤ له‌هه‌ندێك خۆراك دوركه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌مه‌ترسییه‌كانی هه‌ندێك خۆراك دوای ته‌مه‌نی سی ساڵیی دراوه كه لیستی خواردنه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
گه‌نمه‌شامی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی زه‌یته‌وه ئاماده ده‌كرێت، ئه‌و زه‌یته بۆ بۆ ترشه‌ڵۆكی زیانبه‌خش ده‌گۆڕێت و زیانی گه‌وره به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
نانی سپی
نانی سپی هاوشێوه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كانه كه بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه، به‌خێرایی دگۆڕێن بۆ چه‌وری و له‌نێو له‌شدا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، بۆیه پزیشكه‌كان له‌پاڵ ئه‌وه‌ی داوای دوركه‌وتنه‌وه له نانی سپی ده‌كه‌ن، هاوكات نانی بۆر ده‌كه‌نه شوێنگه‌ره‌وه‌ی ئه‌و نانه سپییه.
سۆس
سۆس له پێكهاته‌كه‌یدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له سۆدیۆمی تێدایه، ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش واده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ده‌یخۆن مه‌ترسی تووشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان لێبكرێت.
سه‌وزه‌ی له‌قوتونراو
هه‌میشه خواردنی سه‌وزه‌وات سودێكی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سه‌وزه‌واته نا كه له قوتونراوه، چونكه قوتووه‌كه ڕوپۆشكراوه به مادده‌ی كیمیایی بیسفینۆل BPA كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ژه‌هراوی بوونی سه‌وزه‌واته و كارده‌كاته سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی مرۆڤ، هاوكات سه‌رچاوه‌ی زیادبوونی كێش و نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه.
گرانۆلا
هه‌ندێك كه‌س واده‌زانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفان له دروستكردنه‌كه‌یدا به‌كاردێت كه‌واته گرانۆلا سودی زۆره، به‌ڵام ئه‌وه به‌وشێوه‌یه نیه چونكه گرانۆلا پڕه له‌شه‌كر.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی كوپێك گرانۆلا ده‌توانێت شۆكێكی گه‌وره‌بێت بۆ له‌ش و ئاستی شه‌كر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبكاته‌وه.
ماستی به‌ستو و ئایسكرێم
به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی دیكه كه له‌قوتو ده‌نرێت، ماستیش هه‌مان مه‌ترسی لێده‌كرێت چونكه ئاستی كاربۆهیدرات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له له‌شدا به‌رزده‌كاته‌وه، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌كرێكی زۆر له‌پێكهاته‌كه‌یدایه، ئایسكرێمیش به‌هه‌مانشێوه بۆ كه‌سانێك كه ته‌مه‌نی سی ساڵییان تێپه‌ڕكردووه مه‌ترسیداره.
ڕ . ج