شارپرێس: پێگەیەكی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە، ئەوانە ئافرەتانی عێراقین دوای بەدیلگرتنیان لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش لە ئیسرائیل چارەسەریان بۆ دەكرێت . پەڕەی "ئیسرائیل بەعەرەبی" لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئافرەتانی عێراقی كەوتوونەتە بەر ستەم و ترس و تۆقاندنی رێكخراوی داعش ، بەشێكیان ئەو ئافرەتە ئیزیدیانەن، كە لەلای داعش دیل بوون ، ئێستا لە ئیسرائیل بەشداری بەرنامەیەكی راهێنانی تایبەت دەكەن بۆ چارەسەركردنیان لەئەو شۆكەی بەهۆی دەستگیركردنیانەوە تووشی بوون. پەرەكە وێنەی ئەو ئافرەتە بەشداربووناەی بڵاوكردووەتەوە، كە نووسیویەتی: ئەوانە ئافرەتی عێراقین ، بەڵام دەموچاویان داپۆشیوە . پەرەكەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل كاتی گرتنی وێنەكەی دیاری نەكردووە ، بەڵام ئەوەشی نووسیوە: ئەو گرووپە بەیارمەتی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەركی مانەوە و میوانداریكردنیان لەلایەن زانكۆی بار ئیلان و ریكخراوی ئیسرائید لەئەستۆ گیراوە . وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی