سەركەوت شەمسەدین: ئەمرۆ نزیكبوو پەرلەمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببرێت

عیراق

08/07/2019‌ 3191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی فراكسیۆنی ئایندە رایگەیاند، پێشنیاری هەمواری یاسای بودجەی عێراق كراوە، كە تێیدا مەترسی برینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن دروستدەكات.

سەركەوت شەمسەدین راشیگەیاند، ئەو هەوڵانەی ژمارەیەك پەرلەمانتار دژی موچەی فەرمانبەران بەهۆی سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم و پێشێلكردنی بەڵێن و یاساكانی عێراق، هەروەها بەهۆی ناكارایی و شكستی وەزیری دارایی عێراق لە چارەسەركردنی بەشێك لە گرفتەكان لەناویاندا داواكردن لە حكومەتی هەرێم بە رادەستكردنی بەیاناتی فەرمانبەرانی هەرێم بە عێراق.

پەرلەمانتارەكە ئەوەشی راگەیاند، ئێمە وەك فراكسیۆنی ئایندە دژی هەر هەوڵێك دەوەستینەوە بۆ برینی موچەی فەرمانبەران، بەڵام هەرگیز چاوناخەوێنین لە ئاست تاڵانكردنی نەوتی هەرێم ، كە بووەتە گەورەترین هەرەشە لەسەر ئابوری هەرێمی كورستان .

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە پەرلەمانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسای بودجە دەنێرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەولێر داهاتی نەوت رادەست ناكات، لەبەغداوە هەوڵ هەیە بۆ بڕینی هەیە.

هـ ـ ح