لەدووەم هەسارەی كۆمەڵەی خۆر ئەڵماس دەبارێنێت

جیهان

09/07/2019‌ 2258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هەسارەی زوحەل واناسراوە بەوەی شەشەم هەسارەیەی كۆمەڵەی خۆرە  لەرووی دوورییەوە لە خۆر و دووەم گەورەترین هەسارەی كۆمەڵەكەشە لەدوای هەسارەی موشتەری.

هەسارەی زوحەل بە ئەڵقەكانی كە لە سەهۆڵ و تەپوتۆز پێكهاتووە جیادەكرێتەوە ، زاناكان ساڵانێك خەریك  بوون تا لەوە حاڵی ببن كە ئەو تایبەتمەندییە كەی دەركەوتووە ، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەی بەردەوامیان توانیان نامۆترین دۆزینەوە لەناو  بەرگەهەواكەی ئاشكرا بكەن .

برایان كۆكس پرۆفیسۆری فیزیای تەنۆكەكان لە كۆلێژی فیزیا و گەردوونناسی لە منچیستەر  لە یەكێك لە زنجیرەكانی بەرنامەی  "هەسارەكان " لە "بی بی سی " باس لەوە دەكات كە چۆن گالیسكەی "كاسینی" سەر بە ئاژانسی ئاسمانی ناسای ئەمەریكی بەشێوەیەكی لەناكاو نهێنییەكی سەرنجراكێشیان دۆزیوەتەوە ، ئەویش لەكاتی بەوردی سەرنجدانی لە كەشوهەوای هەسارەی زوحەل لەساڵی ٢٠١٣  بووە .

كۆكس وتوویەتی بە‌ لێكۆڵێنە‌وە‌ لە‌ لوتكە هەورینەكانی و سیستە‌مە‌ گە‌ردە‌لولییە‌ گە‌ورە‌كانی موشتە‌ری، ئێستا دە‌توانین دە‌رئە‌نجامگیرییە‌كی زۆر لەسەر  ئەو جیهانە نامۆیە  بەدەست بخەین كە لەژێرییەتی و ئەو وزەیەش كە هەسارەكە بەهێز دەكات.

لەژێر بەرگە هەوای ژێرەوەی هەسارەكە هەوری زەبەلاحی ئەوتۆ  درووست دەبن كە هەورە برووسكەكانی دەیان هەزار جار لەوانەی سەر زەوی بەهێز ترن ، ئەو هەورە برووسكانەش غازی میسان دەكات بە هەوری زەبەلاحی خەلووزی.

كۆكس دەڵێت: "لەوەش قوڵتر ، پەستانەكە بەشێوەیەك گەشە دەكات تا پلەیەك ئەگەری هەیە ئەو هەورە خەڵووزیانە دەبنە ئەڵماس "، بەڵام ئەو ئەڵماسانە دەكەونە ژێر پەستانی زوحەل و دەبنەوە بە شلە .

سەبارەت بە سەرچاوەی گەرمیی هەسارەكەش كۆكس دەڵێت لەدووری ٤٠ هەزار كیلۆمەتر پەستانەكە ئەوەندە بەرزە بەشێوەیەك گازەكان وەك هیلیۆمی شل هەڵسوكەوت دەكەن ، هیلیۆمەكەش لەرێگای هایدرۆجینەوە وەك باران دەبارێت و  برێكی گەورە گەرمی دەردەكات ، دەشڵێت " پێمان وایە سەرچاوەی ئەو گەرمییە زۆرە یارمەتی درووستبوونی ئەو كەشەی زوحەلیداوە".

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە