شارپرێس:
چەند وێنەیەكی نوێی مۆبایلی نوێی هواوی، كە ناوی "مەیت پرۆ ٣٠ "لێنراوە دزەی پێكراوە ، چاوەرێش دەكرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ نمایش بكرێت.
بەگوێرەی پێگەی "pocket-lint" مۆبایلە نوێكەی هواوی دیزاینەكەی زۆر لە "گالاكسی نۆت ١٠" دەجێت، كە كۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمی دەهێنێت.
ئامێرە نوێكەی هواوی شاشەیەكی قۆقزی هەیە و كامێراكەی لەماركەی لیكایە و سێ هاوێنەی هەیە .
كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە ، وەك لە وێنە دزەپێكراوەكەدا دەدەكەوێت لەبەشی سەرەوەی شاشەكەیە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی