ئینگلتەرا بەنیازە تا ساڵی ٢٠٣٠ دیاردەی جگەرە كێشان نەهێڵێت

جیهان

10/07/2019‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند زانیاریەكی دزە پێكراو دەریدەخات، كە حكومەتی ئینگلتەرا بەنیازە تا ساڵی ٢٠٣٠ دیاردەی جگەرە كێشان نەهێڵێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا بە نیازە لەساڵی ٢٠٣٠ ئەو ئامانجەی  هەیانە پێی بگەن، ئەویش قەدەغەكردنی جگەرەیە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو پلانانەی هەیە تەنیا ڕەشنووسێك دەبێت‌و دەركێت پشتگوێ بخرێت ئەگەر وەك پێشبینی دەكرێت بۆریس جۆنسۆن ببێت بەسەرۆكی حكومەت.

بەهۆی كۆمپانیاكانی تۆباكۆ و جگەرە ئەو پارە تەرخانكراوەی كە خەرجكراوە لە بازاڕەكاندا بووەتە مەترسی بۆ تەندروستی گشتی، بۆ ڕێگرتن لە جگەرەكێشانیش ١ بلیۆن پاوەند لەماوەی ١٠ ساڵدا خەرجی هەبووە.

شایەنی باسە لە بەریتانیا جگەرە كێشان بە گەورەترین هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجە، كە ئەو ٪١٥ پێگەیشتوانەی هێشتا لە جگەرە ڕزگاریان نەبووە ، بووەتە هۆكاری نەخۆشی تەندروستی و مردنی پێشوەختە.

 بۆیە حكومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت هەم كارە بە كۆتا بێنێت، بەڵام سایمۆن كڵارك دایرەكتەر ی گرروپی جگەرەكێشان وتی: خەڵك مافی خۆیەتی جگەرە بكێشن و كەسیش بۆی نییە بێزارمان بكات بۆ وازهێنان لێی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل