شارپرێس:
لە كاتێكدا زۆربەی كەسەكان چێژ لەوە دەبینن، كە دڵیان بە خێرانی لێبدات و لە شوێنی خۆیان داچڵەكێن هەرچەندە فیلمەكە كۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا دەترسن، ئەمەش لەبەر ئەوەی مێشك جۆرك دەیبینێت، كە شتێكی ڕاستییە و بوونی هەیە.
ئەستەمە مێشك جیای بكاتەوە كە شتێكی ڕاستقینەیە، بەتایبەتی ئەگەر وێنەكە زۆر لە ڕاستییەوە نزیك بێت و ترسنك بێت، بۆیە مێشك ئاماژە بە لەش دەكات، كە كاردانەوەی هەبێت.
لێرەدا كاردەانەوەكانی لەش و مێشك دەخەینە ڕوو پاش تەماشاكردنی فیلمیكی ترسناك
فلیمی ترسناك لەوانییە كاردانەوە لەلایەن ئەو كەسانە درودست بكات، كە فشار و سترێسیان هەیە، لەبەر ئەوەی مێشك ناتوێت خەیاڵ و ڕاستی لەیەك جیاكاتەوە ، ئەوا ئەو بیروەریانەی لەسەر ئەو جۆرە فیلمانە بینراوەن دەكرێت خاوانەكەی تووشی دڵە ڕاوكێ و كاردەنەوە بكات، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی لەتەمەنی گەنجدان.
هەروەها كاردەكانەوەكان، كە تووشی دەبن لەوانە ئارەقكردنەوەی پەنجەكان، گرژبوونی ماسوولكەكان، بەرزبوونەوەی گەرمی پێستو پەستانی خۆێن و ئەمەش دەكرێت نۆرە دڵی تۆش بكات.
دەكرێت ببێتە هۆی زیادكردنی خەمۆكی و ڕاڕایی بەهۆی ئەو وینە تۆقنەرانەی، كە كەسەكە ئەزموونیان دەكات.
دڵ:
هەر وەك جۆریكی دیكەی چالاكی ئەدریناڵین ، سەیركردنی فیلمی ترسناك، دەكرێت ڕێژەی لێدانی دڵ زیاد بكات.
ئەو كاریگەرییانە وەك جۆرە چالاكەكانی دیكە نین لەو كاتەی دڵ خێرا لێدەدات وەك سەركەوتنی سكەت ئەل موت و فرین بە پەڕەشووت ، لەوانەشە ببێتە هۆی جەڵدەی دل.
ئەگەر كاردانەوە جەستەی و دەروونییەكان لە یەك كاتدا بێن ئەوا جەڵدەی دڵ ئەگەری زۆری دەبێت بۆ تووش بوون.
ڕەفتار:
وەك یاریكردنی یارییە ئەلكترۆنییەكان، سەیركردنی فیلمی ترسنك، دەكرێت ببێتە هۆی ڕەفتاریكی شەڕانی و كاردانەوەی هەستو سۆزەكان ، بەتایبەتی ئەوانەی بە قورسی دەتوانن كۆنترۆلی خۆیان بكەن.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل