حەشدی شەعبی ترسی لەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك هەیە

عیراق

10/07/2019‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حوسێن بەرپرسی راگەیاندنی حەشدی شەعبی میحوەری باكوور هۆشداریدا لەوەی لەگەڵ گەڕانەوەی دەسەڵاتی كورد و پێشمەرگە بۆ پارێزگای كەركوك، بەوەی تەقینەوە و ناسەقامگیری بەو هۆیەوە بۆ پارێزگاكە بگەڕێتەوە .

حوسێنی لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "مەعلوومە" رایگەیاندووە، لەناو كەركوك مەترسییەك هەیە، كە "لەگەڵ گەڕانەوەی دەسەڵاتی كورد و پێشمەرگە بۆ پارێزگای كەركوك ، تەقینەوە و ناسەقامگیری ئەمنیش بۆ پارێزگاكە بگەڕێتەوە ، لەبەر ئەوەی خەڵكی كەركوك لەوبارەیەوە ئەزموونیان لەگەڵ دەسەڵاتی كوردەكان هەیە، كە ناسەقامگیری پێوە بووە ".

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، لەدوای ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و كۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی كوردەكان و پێشمەرگە، ڕەوشی ئەمنی كەرووك تاڕاددەیەك جێگیرە".

هەروەها  روونیشیكردەوە، كە خەڵكی كەركوك حەز ناكەن بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم دوای ئەوەی نارەحەتییەكی زۆریان بەدەست تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی شارەكە چەشتووە لەژێر سایە دەسەڵاتی حزبیدا.

لەدرێژەی قسەكانیدا حوسێنی رایگەیاندووە، حەشدی شەعبی سێ لیوای لە كەركووك هەیە كە ئەوانیش لیواكانی ( ١٦، ٥٦، ٥٢)ن ، كە ئەو هێزانە توانیویانە دەستەبەری ئاسایشی پارێزگاكە و ڕێگای بەغدا بكەن ، هەروەك ناشكرێت كێشە سیاسییەكانی لەگەڵ كوردەكان لەسەر ڕەوشی ئەمنی شارەكە رەنگ بداتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەساڵی 2017وە پێشمەرگە لەناوچەكانی كەركوك كشاونەتەوە، بەڵام بە بەردەوامی هۆشداری لەخراپی دۆخی ئەو شارەو ناوچەكانی تری لەرووی ئەمنییەوە دەدرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی