شارپرێس:
یانه‌ی دووه‌می ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه بداته چابی ئه‌لۆنسیۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
چاپی ئه‌لۆنسۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیاڵ سۆسیداد، كه پێشتر سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌و یانه‌یه بووه به‌رله‌وه‌ی بچێته یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.
ئه‌لۆنسۆ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی دووه‌می ڕیاڵ سۆسیداد وتی، هه‌ندێك هۆكار هه‌بوون بۆ ئه‌و بڕیاره له‌وانه هۆكاری وه‌رزشی و هۆكاری شه‌خسی.
ڕ . ج