یۆڤانتۆس نرخێكی نوێ بۆ كڕینی دی لێخت دیاریده‌كات

وەرزش

10/07/2019‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت دی لێختی یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش نرخێكی نوێی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه‌ داناوه‌.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، سه‌ره‌تا یانه‌ی یۆڤانتۆس بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی دی لێخت دیاریكردبوو، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌یه‌وێت به‌ 75 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ بفرۆشێت.

ڕۆژنامه‌كان ده‌شڵێن، ئێستا یۆڤانتۆس نرخی كڕینی دی لێختی بۆ 67 ملیۆن یۆرۆ به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت به‌و نرخه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

ڕ . ج

بەپەلە