شارپرێس:
کۆمپانیاى ئاسیا سێڵ پرۆژەیەک بۆ پێشخستنی تۆڕەكانی ئاسیاسێڵ لە ڕووی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت فراوانتر دەکات.
بەپێى راگەیەنراوێکى کۆمپانیاکە لە ئێستادا و لە سەرتاسەری شاری بەغدا و چەند ناوچەیەكی تر پرۆژەکە دەستیپێکردوەو ئامانجێش لێی پێشخستنی تۆڕەكانی ئاسیاسێڵە لە ڕووی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.
کۆمپانیای ئاسیسێڵ راشیگەیاندوە بە تەواوبوونی پرۆژەكە لەم ساڵدا، بەشداربواندەتوانن سوودمەندبن لە بەكارهێنانی تۆڕێكی پەیوەندی ئاست بەرز وئینتەرنێتی خێرا.
بەوپێیە کۆمپانیاکە لە شارى بەغداى پایتەخت و دەوروبەرى زۆرترین خزمەتگوزارییەکانى دەخاتە بەر دەست هاوڵاتیانى ئەو ناوچانە.
س.هـ