ئاماژەكانی چوونی دی لیخت بۆ یۆڤانتۆس

وەرزش

13/07/2019‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاماژەكانی چوونی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی ئایاكس ئەمیستەردام بۆ یانەی یۆڤانتۆس زیاتر بوون.

رۆژنامەی سپۆتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، دی لیخت، لەگەڵ یانەی ئاساكس گەشتی نەكردووە بۆ راهێنان لەنەمسا.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەوە ئاماژەیەكی روونە بۆ چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی یۆڤانتۆس ، كە دەیەوێت لەم هاوینە ئەو یاریزانە بكرێت.

دی لیخت تەمەنی نۆزدە ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بەگرێبەستێكی 70 ملیۆن یۆرۆیی ئەو یاریزانە لاوە بكرێت.

هـ ـ ح