ئێمە بۆ كرداری سێكس یاخود (جووت بوون) ئەنجامدەدەین؟

تەندروستی

13/07/2019‌ 10274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوانەیە زۆربەی وەڵامەكانمان ئەوەبێت، كە بۆ بەرهەمێنانی منداڵ بێت، چونكە جووتبوون سەرەكیترین هۆكاری منداڵ دەروستبوونە.

بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر بیرمان لەوە كردەوە، كە جووتبوون، یان سێكس كردن هیچ پەیوەندییەكی بە بەرهەمێنانی منداڵەوە نەبێت؟

هێنری گریلی  نووسەری كتێبەكانی ( كۆتایی ڕەگەزی مرۆڤ و داهاتووی بەرهەمهێنانەوەی مرۆڤایەتی) ئاماژەی بەوەدا بەهێزترین پێشبینیم بۆ داهاتوو ئەوەیە، كە خەڵك تەنیا بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ كرداری جووتبوون ئەنجام نادەن. 

ئەو دەشڵێت: لە ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵی داهاتوودا زۆربەی كەسەكان لە سەرتاسەری جیهاندا هەرچەندە تەندروستن، بەڵام تێوب بەكاردێنن بۆ منداڵ خستنەوە.

پرسیارەكە لێرەدایە، كە ئایا لە دونیایەكدا بەرهەمهێنانی منداڵ لەڕیگەی بلورو تیوبەوە ئەنجام بدرێت . دەبێت كرداری جووتبوون مانای چی بگەیەنێت؟

لەڕووی زیندەزانبیەوە یەك هۆكار هەیە، كە مرۆڤ كرداری جووت بوون ئەنجامدەدات، ئێمە ئەم كردارە دەكەین هەتاوەك ئارەزوو حەزەكانمان پڕبكەینەوە و منداڵ خستنەوەش یەكێكە لە پێویستییە گرنگەكان.

بەڵام یەكێكی دیكە لە گرنگترین هۆكارەكانی كرداری جووتبوون، وەك فەیلەسووف ئەریستۆتەڵ دەڵێت: ئێمە بۆیە سێكس دەكەین تاوەك خۆشیان بوێین ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت زۆرتر ئێمە بۆ خۆشەویستی ئەو كردارە دەكەین وەك لەوەی تەنیا بۆ خستنەوەی مندال بێت.

ئەریستۆتەڵ ڕوونیدەكاتەوە، ئامانجی خۆشەویستی ئامانجی كرداری جووتبوون نییە ، بەڵكو كرداری جووتبوون ئامانجەكە لێگەیشتنە بە خۆشەویستی. 

قسەی كۆتایی ئەوەیە، سەرەكیترین هۆكار بۆ جووتبوون ئەوە نییە تەنیا بۆ ئەنجامدانی نییە ، بەڵكو دەمانەوێت خۆشمانیان بوێت و خۆشەویستی بكەین.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل