حكومەتی هەرێم بۆ سەیركردنی تەلەفزیۆن پارە لەهاووڵاتیان وەردەگرێت

کوردستان

13/07/2019‌ 8076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە بەرانبەر سەیركردنی تەلەڤزیۆن پارە لەهاووڵاتیان وەربگرێت.

لەو بارەیەوە مەم بورهان قانع ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەەی مەدەنی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و بەشێك لە ئەندامانی لیژنەكەمان، ئەم پرسەمان تاوتوێكردووە، بۆ ئەوەی لەكۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان دا، تاوتوێی ئەو پرسە بكەین.

مەم بورهان قانع، دەشڵێت: ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری كارێكی لەو جۆرە بكات نایاساییە، چونكە بابەتی باج وەرگرتن، دەبێت بەپێی یاسا لەپەرلەمانی كوردستانەوە دەربچێت و ئەو پرسەیش، پەیوەندی بە دەستە، یان ئەنجوومەنی باڵای میدیا لە كوردستان هەیە، كە لە هەرێمی كوردستاندا نیمانە، بۆیە نابێت حكومەت بارگرانی بخاتە سەر  هاوڵاتیان و بێ گەرانەوە بۆ دەقیكی یاسایی، ئەو باجە بخاتە سەر هاووڵاتیان، كە سەرەنجام كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانیشمان لێی زەرەرمەند دەبن و بینەریان كەمدەبێتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەش كرد، لەسەر ئەو پرسە بەدواداچوونی ورد دەكەن و ئەگەر ڕێنماییەكی لەو جۆرە دەربكەن، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بانگێشتی پەرلەمان دەكەن، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بكەین، كە بەپێی چ دەقێكی یاسایی، رێنمایی یان بڕیاری لەمجۆرە دەردەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە