شارپرێس:
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی چواری ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، "رۆژی دوشەمە، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ موچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت".
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان، رۆژی سێشەممەش تاوه‌كو پێنج شەممە، مووچەی وەزارەتەکانی داد و خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئەنجومەنی دادوەری و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
ئه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شی ده‌كات مووچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌و بڕیاره 23ی ئه‌م مانگه مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.
ه.م