شارپرێس:
دوو په‌رله‌مانتاری عێراق له دادگای فیدراڵی سكاڵا له‌سه‌ر فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆمارده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك، هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ئه‌نعام ئه‌لخوزاعی و جه‌واد مووسه‌وی، له دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق سكاڵایان له‌سه‌ر فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێمی كودستان له بودجه‌ی ده‌نێرێت.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، "وه‌زیری دارایی عیراق به‌پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 10ی یاسای بودجه‌ی عیراق كارده‌كات كه ده‌ڵێت، ده‌بێت بڕی پاره‌ی ئه‌و نه‌وته له پشكی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت كه له‌یاساكه‌دا دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر راده‌ستی به‌غدای بكات".
ئه‌و دوو ده‌ڵێن، "پێویسته دادگای باڵای فیدڕاڵی وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌ندبكات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له‌لایه‌ن فوئاد حسێنه‌وه بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراون".
ه.م