ئیكاردی راهێنانەكانی ئەنتەرمیلان جێدەهێڵێت

وەرزش

14/07/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی رایگەیاند، یاریزانی یانەكەی، ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی كەمپی مەشق‌و راهێنانەكانی بەجێهێشتووە.

یانەكە راشیگەیاند، ئیكاردی دوای جێهێشتنی مەشق‌و راهێنانەكان لەشاری لۆگانۆ گەڕاوەتەوە شاری میلانۆی ئیتالیا.

یانەی ئەنتەرمیلان ئەوەی روونكردووەتەوە، كە جێهێشتنەكە بەرێككەوتنی هەردوولا بووە، بەوەی ئیكاردی بەشداری ئەم جەولەی مەشق‌و راهێنانەكانی ئەنتەرمیلان لەئاسیا نەكات.

یانەی ئەنتەرمیلان چەند رۆژێكە دەستی بەكەمپی مەشق‌و راهێنانەكان كردووە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی نوێی پاڵەوانییەكانی ناوخۆیی‌و ئەوروپی لەوەرزی نوێ‌.

هـ ـ ح

بەپەلە