رەنگی گوڵەكان چ واتایەك‌و ئاماژەیەك بە بەرانبەر دەگەیەنن

هەمەڕەنگ

14/07/2019‌ 2457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك  گوڵی سوورو زۆرێك لە گوڵەكانی دیكە دەكەین بە دیاری بۆ دۆست و هاوڕێكانمان ، دەزانین لەلای كەسی بەرانبەر  مانای تایبەتی دەگەیەنێن. 

لێرەدا مانای چەند ڕەنگێكی گوڵەكان دەخەینە ڕوو، كە دەكرێت یارمەتی دەربێت بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی گوڵاكان، بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە پێدانی گوڵ خۆی لەخۆیدا پیشاندانی خۆشەویستییە و هەڵبژاردنی ڕەنگەكانیش دڵخۆشتریان دەكات.

ڕەنگی سور 
بەشێوەیەكی باو مانای خۆشەویستی و رۆمانسی دەگەیەنێت هەمیشە ڕێگەیەكە بۆ وتنی "خۆشمدەوێیت"، هەروەها ڕەنگی سوور بەمانای جوانی و تەواوی لە هەموو ڕوویەكەوە دێت، ڕەنگی سوری تۆخ دەكرێت جوانییەكی درك پێنەكراو دەربخات.

ڕەنگی پەمەیی 
مانای خولیابوون ‌و نەرم و نیانی‌و پایە بەرزی و شادی و دڵخۆشی دەگەیەنێت بۆ كەسی بەرانبەر.

گوڵی زەرد 
واتای بەختەوەری و ئاسوودە و ڕووخۆش. ڕەنگی زەرد چەند هەستێكی گەرم و گوڕ دەردەخات و مانای خۆشبەختی دەگەیەنێت. 

پێدانی گوڵی زەرد بە كەسێك دەكرێت ئەوە دەربخات چەند هاوڕێیەتیتان مانای بەختەوەری دەگەیەنێت لای تۆ.

گۆڵی سپی 
پاكترین جۆری گوڵ، مانای بێتاوانی و خاوێنی و پاكی دەروون دەگەیەنێت، گوڵی ڕەنگی سپی بەشێوەیەكی باو لەئاهەنگی هاوسەرگیرییەكان دا بەكاردەهێنرێت وەك هێمای سەرەتایەكی نوێ دێت.

ڕەنگی پرتەقاڵی 
بەمانای ووزە و خولیابوون و حەزوو ئارەزوویەكی زۆر دێت، پێدانی گوڵی پرتەقاڵی دەكرێت مانای خۆشەویستییەكی زۆر دەربخات و هاوبەشی پێكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو كەسەی، كە خۆشتدەوێت.

گوڵە خەزێم 
خۆشەویستی لە یەكەم نیگاو و ئاماژەیەكە، كە بڵیت "خۆشمدەوێیت" دەكرێت بەكاربهێنرێت ڕۆژانە بۆ دەرخستنی خۆشەویستی و پەرۆشی دەربڕین بەرانبەر پەیوەندییەكەتان.

ڕەنگی كرێمی 
هێمای دڵبەری و تێڕوانینی زۆر دەگەیەنێت، لەگەڵ ڕەنگی پەمەیدا دەگونجێن و بە مانای " سوپاشگوزاری دێن".

گوڵی سەوز 
واتا ژیان، واتا گەشەكردن و نوێ بوونەوە و گەشبوونەوە. بە پەیامەی ئەو گوڵە ئاسوودەیی دەبەخشێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل