زۆر خەوی وەك كەم خەوی كاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەوندروستی

تەندروستی

15/07/2019‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە نوێیەكان، كە لەگۆڤارەكی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە، زۆر خەوی هەر وەك كەم خەوی كاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەوندروستی مرۆڤ.

دكتۆر وانگ لە زانكۆی مانچستەر لەگەڵ هاوكارەكانیدا لەسەر خووەكانی خەوتن توێژینەوەی لەسەر زیاتر ١١٦ هەزار كەس كرد، كە تەمنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٧٠ ساڵدا بوون. لەگەڵ شیكردنەوەكەیاندا تۆێژەرەوەكان زانیاری دەربارەی ژیان و هەموو جۆرەكانی شێوازی ژیانییان وەرگرت.

بەپێی توێژینەوەو ئامارەكان دەركەوت بە گشتی ٤،٣٨١ كەس گییانیان لەدەست داببوو، ٤،٣٦٥ كەست جەڵدەی دڵ و دەماغیان تووش بووە پاش ٨ ساڵ لە تەمەنی پێگەیشتن.

هەر بەپێی توێژینەوەكان دەركەوت ئەو كەسانەی،  كە لە ٦ بۆ ٨ سەعات دەخەون ئەگەری تووشوونیان بە نەخۆشییە دەمارییەكان زیاترە، هەروەها ڕێژەی تووشبوونەكەش لەزیادبوون دایە لە گەری خەوتن لە نێوان ٨ بۆ ٩ سەعاتدا.

هاوكات ئەوانەی ٨ بۆ ١٠ سەعات خەوتوون ٪١٧ ئەگەری تووشبوون بە پەستانی خوێن‌و دەمارەكانیان هەیە و دەكرێت گیان لەدەست بدەن، بۆیە ئەگەر بەشێویەكی ئاسایی لە ٦ بۆ ٨ سەعات زیاتر بخەویت ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بكەیت بۆ زانینی تەندرووستیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل