بەفەرمانى هەرێمى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم دیاریکرا

کوردستان

15/07/2019‌ 866 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەفەرمانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پۆستى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم پڕکرایەوەو کوڕی سەرکردەیەکى پێشووى پارتى بۆ ئەو پۆستە دانرا.

 

بەپێى فەرمانێک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەوزى حەریرى کوڕی فرانسۆ هەریرى سەرکردەى دیارى پیشووى پارتى دیموکراتى کوردستان کرا بە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم کە پێشتر فوئاد حسێن ئەو پۆستەى پێدرابوو.

 

فەوزى هەریرى ماوەى ٢٠ ساڵ لە بەریتانیا ژیاوەو لە دواى رووخانى رژێم بەعس گەڕاوەتەوە عێراق و چەندین پۆستى جیاجیاى لە حکومەتى عێراقدا هەبووە.

 

فەوزی هەریرى پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ سەرکردەکانى عێراق و ئەمریکاو وڵاتانى ئەوروپا هەیە.

س.هـ