قوباد تاڵه‌بانی: ئێمه‌ به‌رپرسی هاووڵاتیان نین به‌ڵكو خزمه‌تكاریانین

کوردستان

16/07/2019‌ 847 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:"بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی باشترکردنی مامەڵەی بەرپرس و فەرمانبەرانی حکومەت لەگەڵ ھاووڵاتیان کردوە".

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بابه‌تێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی "لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەی نۆیەمدا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی باشترکردنی مامەڵەی بەرپرس و فەرمانبەرانی حکومەت لەگەڵ ھاووڵاتیان کردوە".

قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت:"دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆئەوەی ئەو راستیەی کە ئەوان بەرپرسی ھاووڵاتیان نین، بەڵکو خزمەتکاریانن، بکەن بە کلتوور".