شارپرێس:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری به‌غدا و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامده‌دات.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات گه‌یشته شاری به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كرد.
شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه له قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، فرسەت ئەحمەد، وزیری داد، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
بڕیاره له‌سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمدا كێشه‌ی نه‌وت و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و چه‌ندین دۆسێی دیكه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا تاوتوێبكرێت.
ڕ . ج