راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەکی ترسناک لەسەر برسێتی لەجیهاندا ئاشکرا دەکات

جیهان

16/07/2019‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەسەر رەوشی ئاسایشی خۆراک و خواردن لە جیهاندا ئامادە کراوە باس لە زیادبوونی ژمارەی برسییەکانی جیهان دەکات لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٨٢٠ ملیۆن کەس ، لەکاتێکدا لەساڵی پێشووتردا ئەو ژمارەیە ٨١١ ملیۆن کەس بووە ، بەو جۆرە بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک ژمارەی برسیان لە جیهاندا روو لە هەڵکشانە .
بەگوێرەی راپۆرتەکە هەنگاوەکانی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو منداڵانەی تووشی کورتەباڵایی دەبن بۆ نیوە دابەزیوە ، هەروەک کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو منداڵانەی بە کێشێکی کەم لەدایک دەبن زۆر هێواشە
لەهەمان کاتدا تێکرای زیادبوونی کێش و قەڵەوی لەهەموو ناوچەکانی جیهاندا بەرز بۆتەوە ، بەتایبەت لەنێوان منداڵانی قۆناغی خوێندن  و پێگەیشتوواندا 
گەشەکردن لە ئاسیا و ئەفریقیا هێواشە
حاڵەتی برسێتی لە ئەفریقیا زۆرتر جێگای نیگەرانییە ، لەو کیشوەرە بەرزترین تێکرای برسێتی تۆمار کراوە ، کە ڕێژەی برسێتی بەشێوەیەکی بەردەوام و بەهێواشی بەرز دەبێتەوە ،بەڵام بەشێوەیەکی جێگیر لەهەموو ناوچەکان ، لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەفریقیا بەتایبەت نزیکەی سێیەکی دانیشتووان (٣٠،٨%)گرفتی کەمخۆراکیان هەیە ، ئەوە سەرباری گرفتەکانی کەشوهەواو و ناکۆکی و ململانێکان ، لەساڵی ٢٠١١ وە بەهۆی خاوبوونەوەی ئابووری و پووکانەوەی ئابووری ڕێژەی برسێتی زیادی کردووە، هەروەک نیوەی ئەو وڵاتانەی بەهۆی پووکانەوەی ئابووریی و خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری تێکرای برسێتیان هەڵکشاوە وڵاتانی ئەفریقایی بوون .
گەورەترین ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵێنن (زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس) لە ئاسیا دەژین ، بەشی هەرە زۆریشیان لە وڵاتانی باشووری ئاسیا دەژین ، وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا باری گەورەی بەدخۆراکییان هەڵگرتووە ، بەشێوەیەک لە باشووی ئاسیا و ئەفریقیا و باشووری بیابانی گەورە لەهەر سێ منداڵ یەک منداڵ تووشی کورتە باڵایی بووە 
سەرباری ئاڵنگارییەکانی کورتەباڵایی و لەڕی و لاوازی ، ئاسیا و ئەفریقیا زێدی سێ لەسەر چواری ئەو منداڵانەن کە لە جیهاندا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن ، هۆکاری ئەوەش بۆ زۆری بەکارهێنانی ژەمە خۆراکییە ناتەندرووستەکان دەگەڕێتەوە .
بەپێی راپۆرتەکە زیاتر لە یەک ملیار کەس ، کە زۆربەیان لەو وڵاتانەن کە داهاتیان نزمە یان مامناوەندە  بەشێوەیەکی رێکوپێک خواردنی سەلامەت و پێویستیان دەستناکەوێت . دەستکەوتنی خواردن بەشێوەیەکی رێکوپێک یەکێکە لە تەحەدییەکانی وڵاتانی خاوەن داهات بەرزیش ، لەوانە نزیکەی ٨% دانیشتووانی ئەمەریکای باکوور و ئەوروپا .
راستییەکان بە ژمارە  
لەساڵی ٢٠١٨ ژمارەی برسییەکان لە جیهاندا ٨١٢،٦ ملیۆن کەس (واتە لە هەر ٩ کەس ١ کەس ).
لە ئاسیا:  ٥١٣،٩ ملیۆن 
لە ئەفریقیا : 256.1 ملیۆن
لە ئەمەریکای لاتینی و ناوجەی دەریای کاریبی: 42.5 ملیۆن
ئەو کەسانەی بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکیی مامناوەند یان توندەوە دەناڵێنن ٢ ملیار کەس (٢٦،٤%).
ئەو منداڵانەی لەکاتی لەدایکبووندا بەدەست کەمی کێشەوە دەناڵێنن ٢٠،٥ ملیۆن (منداڵێک لەنێوان ٧ منداڵدا).
  ئەو منداڵانەی لەخوار تەمەنی ٥ ساڵییەوە بەدەست کورتە باڵاییەوە دەناڵێنن  148.9 ملیۆن (21.9٪)
ئەو منداڵانەی لەخوار تەمەنی ٥ ساڵییەوە بەدەست لەڕی و لاوازییەوە دەناڵێنن (کەمی کێش بەراورد بە باڵا ): 49.5 ملیۆن (7.3٪)
ئەو منداڵانەی لەخوار تەمەنی ٥ ساڵییەوە بەدەست کێشی زیادەوە دەناڵێنن  (زۆری کێش بەراورد بە باڵا ) 40 ملیۆن (5.9٪)
ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی لەتەمەنی خوێندندا بەدەست زیادی کێشیانەوە دەناڵێنن : 338 ملیۆن .
ئەو پێگەیشتووانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن : 672 ملیۆن (13٪ یان  1 من كل 8 پێگەیشتوو)
راپۆرتی ئەمساڵ لەسەر ئاسایشی خۆراک و خواردن لە جیهاندا  تێبینی کردووە کە تێکڕای برسێتی دوای سێ ساڵ پاشەکسەی نەکردووە و قەڵەویش بەرەو هەڵکشان چووە.
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە