شارپرێس:
هەڵسەنگاندنی سی ڤی کاندیدەکانی گۆڕانی بۆ پۆستە حکومییەکان ڕایگهیاند، "لیژنەكهمان کارەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و زۆرینەی ئەندامەکانی شێلگیرانە پابەندبوون بە شێوازی هەڵسەنگاندن و ئەنجامەکانی بەڵام هەر لە سەرەتاوە گومانمان لەوە هەبوو کە دەستێک دەیویست کاری لیژنەکە بەلاڕێدا بەرێت".
هەڵسەنگاندنی سی ڤی کاندیدەکانی گۆڕانی بۆ پۆستە حکومییەکان، لهبارهی ئهو ناڕهزایهتییانهی بۆ دیاریكردنی كاندیدهكانی ئهو بزوتنهوهیه بۆ پۆسته حكومییهكان دروستبوون ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهی بهوهدا، " ئەم لیژنەیە کارەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و زۆرینەی ئەندامەکانی شێلگیرانە پابەندبوون بە شێوازی هەڵسەنگاندن و ئەنجامەکانی بەڵام هەر لە سەرەتاوە گومانمان لەوە هەبوو کە دەستێک دەیویست کاری لیژنەکە بەلاڕێدا بەرێت بۆ ئەوەی دوور لە رێنمایی و پێوەرەکانی لیژنەکە بەربژێرەکان یەکلایی بکرێنەوە ، دواتریش ئەم راستییانە لەلایەن چەند ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانییەوە لە هەندێک لە راگەیاندنەکاندا شێوێنران جگە لەو شێواندنانەش باسی ئەوەشیان کردووە کە گوایە لیژنەی هەڵسەنگاندن دانی بە شکستهێنانی خۆیدا نابێ و داوای لێبوردنیشی لە جڤاتی نیشتیمانی کرد بێت".
دهقی ڕاگهیهندراوهكه
لیژنهی لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی کاندیدەکانی گۆڕانی بۆ پۆستە حکومییەکان پێک هێنا. لیژنەکەمان لە رۆژی دەست بەکاربوونییەوە ، زۆر پیشەییانە و بەپێی ئەو رێنمایی و پێوەرانەی کە لیژنەکە و جڤاتی نیشتیمانی لەسەری رێککەوتبوون کارەکەی خۆی ئەنجامدا . لە کۆتاییدا لیژنەکە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی سی ڤی یەکانی تەواو کرد و بۆ هەر یەک لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و دارایی و کاروباری کۆمەڵایەتی سێ بەربژێر و بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێنج بەربژێری دیاریکرد ، ئەویش بە پێی نمرەبەندی و پێوەرەکان تاکو جڤاتی نیشتیمانی بەپێی بڕیاری خۆیان بە دەنگدان بۆ هەر وەزارەتێک بەربژێرێک دیاری بکات . بەڵام جێی داخە راستی کارکردنی ئەم لیژنەیە بە مەبەستی تایبەتی لە میدیاکان شێوێنراوە .
ئێمە رایدەگەیەنین کە ئەم لیژنەیە کارەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و زۆرینەی ئەندامەکانی شێلگیرانە پابەندبوون بە شێوازی هەڵسەنگاندن و ئەنجامەکانی بەڵام هەر لە سەرەتاوە گومانمان لەوە هەبوو کە دەستێک دەیویست کاری لیژنەکە بەلاڕێدا بەرێت بۆ ئەوەی دوور لە رێنمایی و پێوەرەکانی لیژنەکە بەربژێرەکان یەکلایی بکرێنەوە ، دواتریش ئەم راستییانە لەلایەن چەند ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانییەوە لە هەندێک لە راگەیاندنەکاندا شێوێنران جگە لەو شێواندنانەش باسی ئەوەشیان کردووە کە گوایە لیژنەی هەڵسەنگاندن دانی بە شکستهێنانی خۆیدا نابێ و داوای لێبوردنیشی لە جڤاتی نیشتیمانی کرد بێت ، ئەمانە دوورن لە راستییەوە و دەشێت یەک دوو ئەندامی لێژنەکە کە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانین لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانییدا دانیان بە شکستی خۆیاندا نابیت ، نەوەک هەموو ئەندامانی لیژنەکە .
جارێکی تر بۆ رای گشتی و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنین کە ئەو بابەتانەی لەلایەن هەندێک کەسەوە سەبارەت بە کاری لیژنەکەمان باس دەکرێن دوورن لە راستی و تەنیا بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و مەبەستی تایبەتی و بەرژەوەندیخوازانەیە کە دوورن لە نەریتی گۆڕان و پەیام و ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان .
د. بایەزید حەسەن عەبدوڵڵا
لیوا جەلال مستەفا محەمەد
فوئاد جەمال سەلام
١٦-٧-٢٠١٩
ڕ . ج