شارپرێس:
به‌پێی نوسراوێك سێ کادری باڵای یەکێتی نیشتیمانی كوردستان داوا لە كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سکرتێری گشتی دەکەن بەپێی ریزبەندی دەنگ، پلەکانیان بۆ سەرکردایەتی بەرزبکرێتەوە.
به‌پێی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه و واژۆی هه‌ریه‌كه له چەتۆ ساڵح سەعید، پۆڵا سیروان تاڵەبانی و مەحمود قەرەداخی له‌سه‌ره داوا ده‌كه‌ن بكرێنه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
نوسراوه‌كه كه ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كراوه تێیدا هاتووه، "بەپێی ماددەی 29 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی، ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە 55 ئەندام پێکدێت، بەڵام بەهۆی رۆشتنی هەریەک لە عارف روشدی و ئازاد جوندیانی، لێسەندنەوەی متمانە لە نەجمەدین کەریم، هەروەها کۆچی دوایی وەسفەییە بەنی وەیس، ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی بووە بە 51 ئەندام".
ه.م